رووداوەکانی یەک ساڵی رابردووی رۆژھەڵاتی کوردستان ئەگەرچی بە ھۆکارەیلێکی جیاواز، کەچی دەرکەوتێکی ھاوبەشیان ھەبوو. لە یەک ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک رووداوی وەک رێفراندۆمەکەی باشووری کوردستان، بوومەلەرزەی ناوچەکانی کرماشان و دەوروبەری، رێورەسمی پرسە و بەخاک ئەسپاردەکردنی کاک ئەبووبەکری مەعرووفی لە ھاریکارانی بوومەلەرزەلێدراوان و ھەروەھا ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی کە بەشێکی زۆر لە ناوچە و شارە گەورەکانی ئێرانی گرتۆتەوە، تەئسیری کاریگەری لەسەر فەزای سیاسی و کۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی کوردستان داناوە.بەچەشنێک کە ھەڵوێست و کاردانەوەی کرداریی بەرینی جەماوەری و کۆمەڵانی خەڵکی لێ کەوتۆتەوە. گرینگترین دەرکەوتەی ئەو خۆپێشاندان و مەیداندارییانەی خەڵک ئەو سیگناڵ و پەیامە نوێیانە یە کە پێویستە لەلایەن چالاکان و بکەرانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردەوە بەتایبەت لەنێوخۆی وڵاتدا خوێندنەوەی دروست و واقعبینانەی بۆ بکرێ.پڕ دیارە کە واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی کوردستان لەگەڵ سی چل ساڵ پێش خۆی تەواو جیاوازە و بەم پێیەش پێویستە ھەڵسوکەوتی جیاواز و رێوشوێنی جیاوازتریشی بۆ لەکار بکرێ. نە ئێمەی کورد لە بۆشاییدا دەژیین و نە کوردستانیش لە دەرەوەی واقعە مەوجوودەکانی جوغرافیای سیاسیی ئەم جیھانە پان و بەرینەدا ھەڵکەوتوە کە ئێمەشی لەخۆدا گرتووە. کەوایە پێویستە بزووتنەوەی کورد بەگشتی و بەتایبەت لە رۆژھەڵاتدا بە دەرکێکی دروو
برچسب:
نویسنده: بهنام عباسیان
تاريخ: شنبه
23 دی
1396 ساعت: 17:26